مانگێگ پێش ئیستا سێ بەرپرسی یەکێتی سەفەری دەرەوەی وڵاتیان لەگەڵ سەعد مەعد ئەنجام داوە | 10/08/2018
مانگێک پێش ئیستا ھەریەکە لە رەفعەت عبداللە و ئاسۆ مامەند و لیوا ھەڵکەوت بە مەبەستی پشوو وەرگرتن سەفەرێکی ١٥ رۆژیان ئەنجام دا بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کەرکوک دەیلی نیوز کەوتووە لەگەڵ ئەو سێ بەرپرسەی یەکێتی سەعد مەعد سەرۆکی مەلەفی ئەمنی شاری کەرکوک لەگەڵیان بووە
ئەوەی جێگای باسە سەفەرەکە بۆ وڵاتـی ئەڵمانیا بووە و ھەر پانزە رۆژەکە سەعد مەعد لەگەڵیان بوە و دواتر گەراونەتەوە شاری کەرکوک
سەعید مەعد سەرۆکی مەلەفی ئەمی شاری کەرکوک ئیستا خێزانی منداڵەکانی لە شاری سلێمانی نیشەجێن و لە رێگای یەکێتیەوە شوێنی نیشتەجێبونیان بۆ دابین کراوە
1825 جار خوێندراوهتهوه
|