وەستا رەسوڵ محمەد سعید صەعافەکەی کورد | 07/03/2018
کاتێک ھێزەکانی ئەمریکا بەشێکی زۆری خاکی عێراقیان کۆنترۆڵ کردبوو نزیک دەبونەوە لە بەغدای پایتەخەت وەزیری راگەیاندنی عێراق لە حکومرانی سەدام حسێن لە کەناڵی فەرمی حکومەتی عێراق دەرکەوتوو رایگەیاند: ھێزەکانمان توانیویانە ھەموو ھیرشەکان تێکبشکێن و ھیرشەکانی ئەمریکای بە ھیرشێکی شکست خواردوی لە قەڵەم دا وە تۆمارکردنی ئەم گرتەڤیدیۆیە لەناو جەرگەی شاری بەغداد بوو کە بە دوا لێدوانی دادەنرا جونکە لە دوای تەنیا جەند رۆژێک ھێزەکانی ئەمریکا گەیشتە ناو جەرگەی بەغداد و کۆتیان بە حکوم رانی سەدام حسێن ھێنا ,
محمەد سەعید سەحاف لە لێدوانەکی کە ھاوشێوەی وەستا رەسوڵ لێکدانەوەی بۆ دەکرێت کە ھەردووکیان پێش ھیرشەکە بە ھەموو توانایەکیانەوە باسی بەھێزی خۆیان دەکرد لە بەرامبەر دوژمنەکانیان,
وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری جواری کەرکوک رۆژێک پێش ھیرشەکەی حەشدی شەعبی لە راگەیاندنێک رایگەیاند : تەمەنائەکەین ھیرش بکەنە سەرمان ئەوکات وەڵامی ئێمە دەبینەوە ئەمە تەنیا شەوێک پێش ھیرشەکەی جەکدارەکانی حەشدی شەعبی روویدا بەڵام تەنیا دوو شەو لە دوای داگیکردنی شاری کەرکوک وەسا رەسوڵ لە میدیای فەرمی حزبەکەیەوە دەرجوو رایگەیاند : من پێشوتر بە ھەموو بەرپرسانی کوردم راگەیاندبوو ھێزەکەمان توانای بەرگری کردنی ئەو ھیرشانەی نیە و ھێزەکانمان نابەرامبەرە .
ئەم لێدوانی وەستا رەسوڵ ھاوشێوەی محمەد سەعید سەحاف بوو ئەو ئەویش لە دوای کۆتای ھێنانی حکوم رانی سەدام حسێن رایگەیاند من تەنیا کاری راگەیاندم کردووە و لە ھیج تاوانێک بەژداریم نەکردووە !!
1881 جار خوێندراوهتهوه
|