ئاسۆ مامەند و راکان جبوری کۆبونەتەوە | 01/02/2020
ماوەی ھەفتەیەک پێش ئیستا ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوک لە گەڵ راکان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک کۆبونەوەیەکی نھێنیان ئەنجام داوە لەسەر پرۆژەکانی شاری کەرکوک
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کەرکوک دەیلی نیوز کەوتووە ئاسۆ مامەند و راکان جبوری لە ماڵی کاکە ڕەش سدیق ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی مادەی ١٤٠ی پارێزگای کەرکوک کۆبونەوەکەیان ئەنجام داوە
ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە لە کۆبونەوەکە رێکەوتن کراوە لەسەر پرۆژەکانی کەرکوک بە پێی زانیاریەکان بە بری ١٧ ملیار دینار راکان جبوری رەزامەندی نیشان داوە کە پرۆژە بدرێت بە ئیدارەی گشتی یەکێتی لەژێر سەر پەرشتی ئاسۆ مامەند بێت و وە دوو پرۆژەی تر بەخواستی کاکە رەش سدیق دەدرێت بەو کۆمپانیایانەی لە لایەن ناوبراوە پشتیوانی دەکرێت ,
ھۆکاری ئەم رێکەوتنەش دەگەرێتەوە بۆ بێ دەنگکردنی یەکێتی لە شاری کەرکوک لە بەرامبەر ئەو روداوانەی کە لەو شارە روئەدات بەتایبەتی لە بواری بوجەی شاری کەرکوک
1404 جار خوێندراوهتهوه
|