هەمەڕەنگ
ھەرگیز خواردنی ئەم چوار خۆراکە لە بەیانیان لە بیر مەکەن
بيشه نك شوانى
خواردنی نانی بەیانی بە ژەمێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ بەڕێکردنی ڕۆژێکی سەرکەوتوو، بە ھۆی ئەوەی کاتێک ڕۆژێکی پڕ لە تەندروست بەڕێ دەکەن دەتوانن چالاکییەکانی ڕۆژانەتان بە ئاسانی ڕاپەڕێنن.
 

بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری خۆراکی ئاماژە بەوە دەکەن وردبوونەوە لە جۆری خۆراکەکان وزەیەکی باش بە لەش دەدەن، بۆیە دەبێت ئەم لایەنە لەبەرچاو بگیرێت، بە تایبەتیش لە ژەمی بەیانیاندا.
 

ئەم چوار جۆرە خۆراکە پێویستە ھەموو بەیانییەک بیخۆن:
*میوەی سێو: ئەم میوەیە خانەکانی مێشک چالاک دەکات، وا دەکات ھیلاکی لەش لە ئەستۆ بگرێت.
*ھێلکە: بە یەکێک لە خۆراکە گرنگەکان دادەنرێت پێویستە ڕۆژانە بیخۆن، بەھۆی ئەوەی ڤیتامین B لە خۆگرتووە، لە ڕۆژدا دەگۆڕێت بۆ وزە.
*فستق: بەھۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی پۆتاسیۆم وزەیەکی باش بە لەش دەدات.
*شوکولاتەی بۆر: خواردنی پارچەیەک شوکولاتەی بێ شەکر، یارمەتی لابردنی ھیلاکی لەش دەدات، ئاستی وزە لە لەشدا بەرزدەکاتەوە.
 
1851 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/17/2018 12:04:06 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
12
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ