هەندێک گرنگی و سوودی تەماتە هەرگیز نەتبیستووە!
یادگار کەرکوکی
تەماتە یەکێکە لەو سەوزە سەرەکییانەی لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا بەکاردێت لە ژەمەکانی خواردندا و زۆرترین بەکارھێنانی ھەیە لە جیھاندا، سەرباری سوودە زۆرەکانی ئەم سەوزەیە و دەوڵەمەندی بە ئاسن و کۆمەڵێک ڤیتامین، ھەندێک سوودی تریشی ھەیە کە پێشتر نەزانراوە.
سوودە تایبەتەکانی تەمامە:
• بەھۆی دەوڵەمەندی تەماتە بە ترشی فۆلیک وادەکات زۆر بەسوود بێت بۆ ژنانی دووگیان و بۆ کۆرپەلەکەی.
• دژی خەمۆکی کاردەکات چونکە توانای کەمکردنەوەی ھۆرمۆنی ھۆمۆسیستینی ھەیە کە بەرپرسە لە جێگیرکردنی گواستنەوەی ئاماژەکانی دەمار.
• زیاد خواردنی تەمامە ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی ئاماژەکانی دەمار لە مێشکدا بەرزدەکاتەوە وەک ھۆرمۆنەکانی سیرۆتۆنین و ئەسیتیل کۆلین و دۆپامین، ئەمەش وادەکات خەمۆکی و بێتاقەتی کەم بێتەوە.
|