لە سەرەتای حاڵەتی سۆزداریدا کۆمەڵێک نیشانە لە ژیانی کەسەکاندا دەردەکەوێت، بە ھەمانشێوە کاتێک ئەو ھەستەی بۆ ئەو کەسە نامێنێت چەند نێشانەیەکی جیاوازی تری تێدا دەرکەوێت کە ئاماژەن بۆ کاڵبوونەوە و نەمانی ئەو پەیوەندییە سۆزدارییە.
ماڵپەڕی سەیدەتی لە بابەتێکدا ئاماژە بەو نیشانانە دەکات دەریدەخەن کە ئەو کەسە ھەستی خۆشەویستی بەرامبەرەکەی لە دڵدا نەماوە، ئەوانیش:
- لەکاتێکدا لەگەڵ ئەو کەسەدایە ھەست بە بێزاری و بێتاقەتی دەکات.
- ئارەزووی دوورکەوتنەوە و ڕۆیشتن دەکات لەو کاتانەی کە پێکەوەن.
- گرنگی بە بەرامبەرەکەی نادات و خۆی بەکاری ترەوە سەرقاڵ دەکات.
- لەسەر بچوکترین بابەت دەیکاتە دەنگەدەنگ و کێشە دروست دەکات.
- کەمتر سەیری ناوچاوی ئەو کەسە دەکات کە پێشتر خۆشیویستووە.
- لەبەرچاوی کەسانی تردا دەیشکێنێتەوە.
- کاتێک سەیری چاوی بەرامبەرەکەی دەکات ھەست بە پەشیمانی دەکات کە لەگەڵیدا بووە.
- گرنگی بەوە نادات ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆریش بەرامبەرەکەی دیار نەبێت و یەکتریان نەبینیبێت.