هەمەڕەنگ
ئەو هێزە تایبەتە بناسە كە بەغدادی لەناوبرد
بيشه نك شوانى
ئا/ رەمەزان شێخانی
ھێزی تایبەتی " دلتا فۆرس" کە بە تیمی پرۆسە یەکەمینەکان ناسراوە ، یەکێکە لە یەکە گرنگەکانی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا کە کاری سەرەکییان نەھێشتنی تێرۆرە
ئەم ھێزە رۆڵی گەورەی ھەبوە لە زۆربەی پرۆسە ھەستیارەکانی سوپای ئەمریکا دا لەوانەش کوشتنی ئوسامە بن لادن سەرۆکی رێکخراوی تێرۆریستی قاعیدە لە ساڵی ٢٠١١ و کوشتنی ئەبو بکری بەغدادی.
ھەرچەندە ھێزی تایبەتی " دلتا فۆرس" ئەرکی نەھێشتنی تێرۆرە بەڵام بە شێوەیەکی تایبەتیش بەشداری دەکات لە لەناوبردن و دەستگیرکردنی سەرکردە ترسناکەکان و ھەڵۆشاندنەوەی شانە تێرۆریستیەکان و رزگارکردنی بارمتە ئەمریکیەکان.
" دلتا فۆرس" لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا بەشداری دەکات لە ئەرکە نھێنیەکان و چالاکیشە لە پارێزگاری کردن لە کەسایەتیە گرنگەکان بەتایبەت لە میانی سەردانیکردنی ئەو کەسانە بۆ ئەو شوێنانەی ناسەقاگیرن.
ھێزی دلتا فۆرس لە ژێر چاودێری تەشغیلی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکاندایە ،ھەرچەندە لە رووی دارایەوە سەر بە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکایە.
ئەم ھێزە لە ساڵی ١٩٧٧پاش چەندین ساڵ کارکردن لەگەڵ خزمەتگوزاری ئاسمانی بەریتانیادا پاش ئەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی تێرۆر لە جیھاندا بڵاوبوە لەلایەن عەقید چارلز بیکویس دامەزرێنراوە داوا لە عەقید بیکویس کرا یەکەیەکی نوێ دامەزرێنێت و کەسەکان لەنێو ریزەکانی سوپای ئەمریکا ھەڵبژێرێت بەتایبەت پاش ئەوەی بۆیان دەرکەوت پێویستیان بە ھێزێکی ئامادە ھەیە .
ئەو ئەرکانەی کە تا ئێستا ئەو ھێزە ئەنجامی داوە بریتیە لە ئۆپراسیۆنی چنگی باز کە لە ساڵی ١٩٨٠ ئەنجامیدا بەمەبەستی رزگارکردنی بارمتە ئەمریکیەکان لە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران بەڵام ھێزەکە لەو ئەرکەدا شکستی ھێناو ٨ ئەمریکی کوژران و دوو فرۆکەی ئەمریکیش تێکشکێندران 
ھەروەک ئەو ھێزە پاش ھێرشەکانی ١١ سێپتێمبەر لە ساڵی ٢٠٠١ بەشداری شەڕی ئەفغانستانی کردو تاکەکانی سەر بەو ھێزە رۆڵی گرنگیان بینی لە تێکشکاندن و ھەڵۆشاندنەوەی بزوتنەوەی تا لیبان لە ئەفغانستان
ئاژانسەکانی راگەیاندنی ئەمریکا لە زاری گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە رۆژی شەممە ھەواڵی کورژرانی ئەبو بکری بەغدادی بڵاوکردەوە کە لە شۆێنێک خۆی شاردبوە لە پارێزگای ئەدلب لە باکووری خۆرئاوای سوریا.
 
سکای نیوز
1501 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/27/2019 10:16:56 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
12
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ