پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی لەبارەی کەرکوکەوە دەرکرد
ژین کەرکوکی
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بڕیاردرا بە ھەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و شارەوانییەکان، کارەکانی پارێزگای کەرکوکیش لەلایەن ئەندام پەرلەمانە کەرکوکییەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ١٠ی بەست و تێیدا چەند بڕیارێک لەبارەی ئەنجوومەنی پاریزگاکان و ئیمتیازاتی بەرپرسان درا.
لە بڕیارێکدا پەرلەمانی عێراق ھەموو ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و شارەوانییەکانی ھەڵوەشاندەوە جگە لە پارێزگاکانی ھەرێم، بەھۆی تایبەتبوونی دۆخی کەرکوکیشەوە ئەندام پەرلەمانە کەرکوکییەکان لەگەڵ جێگری ئەنجوومەنی پارێزگا سەرپەرشتی کارەکان دەکەن.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا چەندین بڕیاری دەرکرد کە چەندین ساڵە عێراقییەکان چاوەڕێی دەکەن.
|