ئەنجومەنی دادوەری عێراق وەڵامی عەبادی دایەوە
ژین کەرکوکی
ئەنجومەنی دادوەری عێراق وەڵامی عەبادی دایەوە و ڕایگەیاند، دڵنیابە خەونی گەڕانەوەت بۆ پۆستەکەت بۆ ھەتاھەتایە نایەتە دی
عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە وەڵامی قسەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، بەرگریکردنت لە وەزیرەکانی پێشووت کە بەھۆی گەندەڵییەوە بانگھێشتکراون، ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە خۆشت ھاوبەشی لە تاوان و گەندەڵیەکانیاندا.
وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆ یەکەم کەسی دەزانیت کە دەزگای دادوەریی وەڵامی خواستی دەسەڵات جێبەجێکردن ناداتەوە و ملکەچی نابێت، بە بەڵگەی ئەوەی داوای تۆش و بەڕێوەبەری نوسینگەکەشی رەتکردووەتەوە، کاتێک ویستووتانە پۆستەکانتان بەکاربھێنن بۆ خواستە کەسییەکانتان.
عەبدولستار بەیرەقدار دەشڵێت، ئاگادارت دەکەینەوە کە پێویستە ئاگاداری بەکارھێنانی ئەو دەستەواژان بیت کە دەبنە مایەی لاوازبوونی متمانە بەدەزگای دادوەریی.
پێشتر حەیدەر عەبادی لە تویتێکدا رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق گرت و ڕایگەیاند، ئەوان دەزگای دادوەری بەکاردەھێنن بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان لەگەڵ ھەموو ئەوانەی رەخنەیان لێدەگرن.
|