عێراق
پێنتاگۆن راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی بۆردومانكردنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه‌
ژین کەرکوکی
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە بۆردومانکردنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سووریا راگەیاند.

پێنتاگۆن راشیگەیاند، پێنج بارەگای حزبوڵڵای عێراق لە عێراق و سووریا بۆردومانکراوون، کە (٣)یان لە عێراق بوونە و (٢)یان لە ناو خاکی سووریا بوون.

روونیشیکردەوە، ئەو بۆردومانە وەڵامێکە بۆ ئەو بۆردومانەی چەکدارانی حزبوڵڵای عێراق کردیانە سەر بنکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمەریکا، بارەگای لیوای (٤٥)ـی حەشدی شەعبیان لە "قائیم" بۆردومان کرد، کە بارەگای سەرەکی "کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق" بووە.
1321 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/29/2019 5:33:15 PM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ