وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەبارەی چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ژین کەرکوکی
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەتیکردوە ھیچ بڕیارێکیان لەبارەی چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵەوە دابێت و دەڵێت سەرجەم ئەو ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە ناڕاستن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاندوە، لێژنەی تایبەتمەند لە وەزارەتی پەروەردە و پسپۆڕانی بوارەکە بە سەرپەرشتی وەزیری پەروەردە لە ڕاوێژی بەردەوامدان بۆ ئەوەی چارەسەرێکی گونجا بۆ خوێندنی ئەمساڵ بدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە تا ئێستا چەندین پێشنیارکراوە، بۆ ئەوەی ئایندەی قوتابیان و خوێندکاران نەفەوتێت بەڵام ئەوانە ھێشتا تەنیا پێشنیارن ھیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەنوسی خوێنی ئەمساڵ نەدراوە،ھەر بڕیارێکیش بدرێت بە فەرمی خوێندکاران وکەسوکاریان ئاگادار دەکرێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەھۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە عێراق و ھەرێم و دەیان وڵاتی تر پرۆسەی خوێندن ڕاگیراوە و بە سەدان ملیۆن خوێندکار و قوتابی لە خوێند دابڕاون.
|