ئەمریكا لە عێراق بەرەو هەنگاوێكی نوێ
ژین کەرکوکی
لەدیدارێکدا کە ئەمرۆ یەکشەممە لە بەغدا بەرێوەچوو. عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری عێراق پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر بالوێزی ئەمریکا لە عێراق کردوە، لە دیدارەکە بالوێزی ئەمریکا پێشنیارێکی نوێی خستۆتە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بریتیە لە گفتوگۆیەکی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق لەسەر چەند مەلەفێک.
بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق مەلەفەکان تایبەت بوونە بە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ، ھەروەھا ستراتیژیەتی رووبەربونەوەی کۆرۆنا و پاراستنی ژیانی ھاوڵاتیان، لەگەل چەند مەلەفێکی تر.
جێی باسە ئەمریکا و ئێران لەو کۆتاییانە بە چری ھاتونەتە نێو گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق
|