گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی پشتیوانی خۆی بۆ زورفی ڕاگەیاند
بيشه نك شوانى
عەلی سەعدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانیەتی سائیرون بە پێگەی “بغداد الیوم” ـی ڕاگەیاندووە ئەگەر کۆبونەوەی پەڕلەمان بۆ متمانە بەخشین بە زورفی ببەسترێت ئەوا ھاوپەیمانیەتی سائیرون بە تەواوی ئەندام پەڕلەمانەکانیەوە دەنگ بە کابینەکەی زورفی دەدات.
ئەوە لەکاتێکدایە عەدنان زورفی بەرنامەی کاری کابینەکەی پێشکەشی پەڕلەمان کردووە و داوای کردووە پەڕلەمان ڕۆژێک دیاری بکات بۆ متمانەبەخشین.
|