ژین کەرکوکی
مستەفا کازمی کاندید بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ خەڵکی عیراق ئاماژەی بە کاری داھاتووی حکومەتەکەی کرد و ڕایگەیاند ئێمە تەنھا خزمەتی گەلی خۆمان دەکەین و ڕووبەڕووی کۆرۆنا دەبینەوە.
مستەفا کازمی کاندیدی سەرۆک وەزیران لە سەرەتای لێدوانەکەیدا سوپاسی سەرۆک کۆمار و ھەموو ئەو ھێزانەی کرد کە پشتگیریان کردووە و ڕایگەیاند "کاری حکومەت قورس دەبێت تا ھەڵبژاردنی داھاتوو، کە کار بۆھەڵبژاردن دەکات ".
وتیشی:"ئەمڕۆ ساڵیادی ڕوخانی ڕژێمی بەعسە، لەو دوای ئەو ڕووداوەوە کاری زۆر ناخۆش ڕوویداوە، کە ھەمووان لێی بەرپرسن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەربارەی پێکھێنانی حکومەت مستەفا کازمی وتی:" لە ماوەیەکی کەمدا کابینەی حکومەت پێشکەش پەرلەمان دەکەین و بەکردار دەیسەلمێنین کە حکومەتی خزمەتکاری گەل دەبێت و ھەموو ھەوڵێک ، بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی کۆرۆنا دەدەین ، ھەروەھا ھەموو پێداویستیە پزیشکیەکانیش دابین دەکەین".
کاندیدی سەرۆک وەزیران دەربارەی سەروەری خاکی عیراقیش ڕایگەیاند سەروەری عیراق ھێڵی سورە، سەروەری عیراق نابێتە پرسێکی مشتومڕ، ئەوا لای عیراقیەکانە و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن،دەربارەی چەکیش تەنھا و تەنھا لەژێر دەستی دەوڵەتدا بێت، ڕێکاری زۆر توندیش دەگرینە بەر، بۆ گەرانەوەی چەک، سوپا و پێشمەرگە ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی عیراق جێبەجی َکردووە.
ھەرچی پەیوەست بەپرسی ئابووریە موستەفا کازمی وتی:"وەک دەزانن ئابووری عیراق زۆر ماندووە، ھەموو ھەوڵێک بۆ باش کردنی ئابووری دەدەین، خۆپیشاندەرانیش داوای باش کردنی ئابوریان دەکرد".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا مستەفا کازمی کاندید بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەربارەی پەیوەندیەکانی عیراق و ڕێزی گەلی عیراق وتی:" پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای ناکۆکی ناوخۆی نابێت، بەھیچ شێوەیەک ڕێگا بە سوکایەتی خەڵکی عیراق نادەین ، عیراق پاشکۆی ھیچ وڵاتێک نیە،ئێمە دۆستی دراوسێکانمانین، تەنھا خزمەتکاری گەلین".
ھەرچی پەیوەست بە گەندەڵیشە وتی:" گەندەڵی کێشەیەکی گەورەیە و بە ھەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە دەبینەوە".