وهزیری تهندروستیی عیراق پێشبینی کۆتایی هاتنی کۆرۆنا دەکات
ژین کەرکوکی
وەزیری تەندروستیی عیراق پێشبینیی کرد سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ کۆتایی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، جەعفەر سادق عەلاوی، وەزیری تەندروستیی عیراق وتی "دەزانین بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆ و ھەنگاوەکانی خۆپارێزی دۆخێکی قورس ڕوبەڕوی ھاوڵاتیان بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە تا ئێستا بڕیاری ھەڵگرتنی قەدەغەی ھاتوچۆ دەرنەکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە لە مانگی ڕەمەزانەوە قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەندێک ناوچەدا ھەڵبگرێت.
پێشبینیشی کرد لە ناوەڕاستی مانگی ئایار یان سەرەتای مانگی حوزەیران ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق کۆتایی پێ بێت.
بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق، ھەزار و ٣٧٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧١٧ی دیکەش چاکبونەتەوە.
|