لەسەر بۆردومانەکە؛ عێراق بانگھێشتی باڵیۆزی تورکیا دەکات
ژین کەرکوکی
لەسەر بۆردومانکردنی کامپی مەخمور، وەزیری دەرەوەی عێراق بانگھێشتی باڵیۆزی تورکیا دەکات و یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەداتێ.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: وەزارەتەکەی بە توندرین دەستەواژە ئیدانەی ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر کامپی پەنارانی تورکیا لە مەخمور.
وتیشی :"لەسەر بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە، بانگھیشتی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەکەن و یاداشتێکی ناڕەزایەتیی پێدەدەن تا بیگەیەنێتە حکومەتی وڵاتەکەی"
|