له پهیوهندی خۆشهویستیدا ئهم ئافرهتانه سهركهوتوو دهبن
شێوازی مامەڵە و ڕەفتارکردن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان، ئەو ئافرەتانەش کە خاوەنی ئەم چوار تایبەتمەندیە بن ئەوە لە پەیوەندی خۆشەویستی و ژیانی ھاوبەشیان لەگەڵ ھاوسەرەکەیان سەرکەوتوو دەبن.
١- ئەو خانمەی بە بێدەنگی خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت : پیاوان ھەمیشە ئارەزوو دەکەن ئەو ئافرەتی دەچێتە ژیانیەوە گرنگی پێبدات و نرخی بزانێت ، بەڵام پێش ھاوسەرگیری ئەو ئافرەتەی زیادە ڕەوی بکات لە دەربڕینی خۆشەویستی تەنھا بۆ ئەوەی دڵی ئەو پیاوە بەدەست بھێنێت ئەوە سەرکەوتوو نابێت ، بە مانایەکی دیکە ئەو ئافرەتەی ڕاقیە ئەوە پێش ھاوسەرگیری دەتوانێت خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو پیاوە دەرببڕێت کە خۆشی دەوێت لەڕێی ئەوەی بەشەرمێکەوە تەماشای ئەو کەسە بکات کە خۆشی دەوێت و ڕێزی لێبگرێت و ھەموو ڕۆژێک ئەو کەسە بێزار نەکات کە خۆشی دەوێت .
٢- ئەو خانمەی ھەتا سنورێکی دیاریکراو ھەست و سۆزی خۆی دەردەبڕێت :خانم زیادە ڕەویکردن لە دەربڕینی ھەست و سۆزدا وادەکات ئەو کەسەی خۆشت دەوێت لێت دوور بکەوێتەوە ، ھەوڵبدە سنورێکت ھەبێت بۆ دەربڕینی ھەست و سۆزەکانت.
٣- پیاوان لەو خانمانە دوور دەکەونەوە کە بەردەوام دەڵێن ( ماندوین یان بێزار و خەمبارین یان دوودڵین ) خانم ھەوڵبدە ھەمیشە بەھێز بیت و وەک کەسایەتی خۆت مامەڵە و ڕەفتار بکە و لەتەمسیل کردن دوور بکەورەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسەی خۆشت دەوێت لێت دوور نەکەوێتەوە .
٤- ئەو ئافرەتەی لەگەڵ مێردەکەی ھەوڵبدات بۆ ئەوەی ژیانیان باشتر ببێت لەڕووی دارای و کۆمەڵایەتیەوە زۆر سەرکەوتوو دەبێت لە ژیانی ھاوبەشیدا .
|