وەزارەتی دارایی عێراق دەستکاری مووچە دەکات
ژین کەرکوکی
وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیازی گۆڕانکاریی لە سیستم و بڕی مووچە و دەرماڵەدا تاوتوێدەکات بەھۆی ئەو بارە گرانەی دۆخی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت و کۆرۆناوە ھاتۆتە ئاراوە، یەکێکیش لەو پێشنیازانە پاشەکەوتکردنی زۆرەملێیە.
عەلا فەھد وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق بەڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی وتووە "لیژنەی دارایی لەگەڵ چەند پسپۆڕ و شارەزایەکی ئابووریدا سەرقاڵی تاوتوێکردنی چەند پێشنیازێکن بۆ دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران".
وتیشی: "یەکێک لەبژاردەکان کەمکردنەوەی بڕی مووچەیە بەڕێژەی ٢٥٪ بۆ ھەموو فەرمانبەران یاخود پاشەکەوتکردنی زۆرەملێ یاخود بڕینی ئەو دەرماڵانەی جێگیر نین، کە ئەمانە ھەمووی پێشنیازن و لەبەردەستدان بۆ بڕیاردان لەسەر باشترینیان".
وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاند "بڕیاردان لەم گۆڕانکارییانە دەکەوێتە سەر شانی کابینەی داھاتووی حکومەت و ئەو پڕۆژەیاسایەی بۆ بودجە ئامادە دەکرێت، چونکە ٤٠ ملیار دۆلار کورتھێنان ھەیە و پێشنیازەکان بۆ دەسکاری مووچە دەخرێنە ناو پڕۆژەیاساکەوە".
لە ھەمانکاتدا ھەیسەم ئەلجبووری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەڕۆژنامەکەی رایگەیاندووە کە بەھیچ شێوەیەک پەنا بۆ پاشەکەوتکردنی مووچە نابرێت ئەوە راست نیی
|