ناوی بهشێك له وهزیرهكانی كابینهكهی كازمی بڵاوكرایهوه
ژین کەرکوکی
لە بەڵگەنامەیەکدا ناوی بەشێک لە وەزیرەکانی کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی بڵاوکرایەوە و کابینەکەش لە ٢٢ وەزارەت پێکدێت.
بەپێی ئەو لیستەی لە بەڵگەنامەکەدا بڵاوکراوەتەوە، چەند وەزیرێکی کابینەکەی پێشوو لە پۆستەکانیان دەمێننەوە و ناوی فوئاد حوسێن بۆ وەزیری دارایی، رێزان محەمەد بۆ وەزیری شارەوانی، خالید شوانی و حاکم رزگاریش بۆ وەزارەتی داد دیاریکراون.
ھەر بە پێی لیستەکە تا ئێستا ١٧ وەزارەت رێککەوتنیان لەسەرکراوە و پێنج وەزارەتی دیکەش دواخراوە.
|