وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی ٢٧ حاڵەتی نوێ و مردنی کەسێکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند
ژین کەرکوکی
وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی ٢٧ حاڵەتی نوێ و مردنی کەسێکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا تووشبوونی ٢٧ حاڵەتی نوێ و مردنی کەسێکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند، ھەروەھا چاکبوونەوەی ٢٣ کەسی دیکەی لەم نەخۆشییە راگەیاند.
بەمەش تێکڕای ژمارەی تووشبووان لە سەرتاسەری عێراق گەیشتە ١٨٤٧ تووشبوو و، ١٢٨٦ کەس لەو ژمارە چاکبوونەتەوە و، ٨٨ کەسیش مردوون.
|