هەمەڕەنگ
كەمی مادەی یۆد ئەگەری دووگیان بوون کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی، ئاشکرایدەکات ئەو ژنانەی کێشەی کەمی مادەی یۆدیان ھەیە، ئەگەری دووگیانبونیان بە رێژەی نیوە کەمدەبێتەوە بەراورد بەو ژنانەی لەو ڕوەوە کێشەیان نیە.

توێژەرەکان لەماوەی پێنج ساڵدا چاودێری ٥٠٠ لەو ژنانەیان کردوە کە حەزیان لە منداڵە، ئاماژەبەوەکراوە ئەو ژنانەی کێشەی کەمی مادەی یۆدیان ھەیە ھەلی دوو گیان بونیان لەسەدا ٤٦ کەمدەبێتەوە.

دکتۆر جیمس میلز، سەرۆکی تیمی توێژینەوە لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی منداڵ ‌و گەشەپێدانی مرۆیی لە ویلایەتی میریلاندی ئەمریکی، دەڵێت: توشی سەرسوڕمانی بوین کاتێک بۆمان دەرکەوت کەمی مادەی یۆد نزیکەی لەسەدا ٥٠ ھەلی دووگیان بون کەمدەکاتەوە.

لەکاتی دووگیانیدا مادەی یۆد کاریگەری ھەیە لە گەشەی مۆخ، ئەو مادەیە لە ماسی ‌و ھێلکە ‌و خواردنە ئاوییەکان ‌و بەرھەمە شیرەمەنیەکاندا ھەیە، ھەرچەندە ھەندێک جۆری خوێ مادەی یۆدیان تێدایە، بەڵام پێویستە ژنان بەتەنھا پشت بەخوێ نەبەستن، لەمڕوەوە دکتۆر میلز ئامۆژگاری ژنان دەکات پەیڕەوی لە سیستمێکی خۆراکی تەندروست بکەن.
1807 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/6/2018 10:52:12 AM
Print Friendly and PDF
زیاتر ...
12
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ