كچی شههیدهكه گهڕایهوه بۆ ئێن ئاڕ تی
ژاڵە محەمەد پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند کە "شوکر بۆ یەزدان کە ڤیڤیان بەسەلامەتی گەڕایەوە...".
ژاڵە محەمەد نووسیویەتی: "ڤیڤیان، بێژەر و پێشکەشکاری NRT باوکی دوو ساڵ پێش ئێستا لە قامیشلو شەھید بوو و خۆشی منداڵی گەورەی ماڵە".
ئاماژەشی بەوەداوە کە "ڤیڤیان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە رووماڵی بەرخۆدانی عەفرین بکات، وەک نێردراویی NRT سەردانی ڕۆژئاوای کرد و لە ماوەی دە رۆژدا بوێرانە توانی رووماڵی راستەوخۆ بکات و چەند راپۆرت و بەرنامە و بەدواداچوونێک ئامادە بکات".
ژاڵە محەمەد دەڵێت: "وەک وەفایەک بەشێک لە ھاوڕیانی بەخێرھاتنی ڤیڤیانمان کرد".
ڤیڤیان فەتاح ئەو خانمە بوو کە زۆر جار بە قەمسەڵەیەکی رەنگ زەردەوە لە ناو عەفرین دەردەکەوت رووماڵی رووداوەکانی ئەو شارەی دەکرد کە زیاتر لە مانگێکە لەلایەن سوپای تورکیا و چەکدارانی میلیشیای سوپای سوریای ئازاد کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، ھێرشی دەکرێتەسەر و بەھۆیەوە چەندین ھاوڵاتی مەدەنی شەھید و بریندار بوون.
|