araste

 
 وەرزش

ئۆمتیتی و بەرشلۆنە نەگەیشتنە ئەنجام  |  29/03/2018

دەنگۆی رۆیشتنی ساموێل ئۆمتیتی لە ریزەکانی یانەی بەرشلۆنە بووەتە جێی باسی میدیاکان، بەو ھۆیەوە ئیدارەی کەتەلۆنیەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە گفتوگۆکانیان دەستپێکرد.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لەنوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەداوە ئیدارەی بەرشلۆنەو بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆمتیتی لەسەر مانەوەی ئەو یاریزانە نەگەیشتوونەتە ھیچ رێککەوتنێک و کۆبوونەوەکانیان کۆتایی پێھێناوە.

بلاوگرانا بە مەرجەکانی ئەو بەرگریکارە رازی نییەو داوای زیادکردنی بڕە پارەیەکی زۆر لە مووچەکەی دەکات، بەو ھۆیەوە گفتوگۆکانیان لەسەر ئەو مەسەلەیە کۆتایی پێدەھێنن و تاکاتێکی نادیار دوای دەخەن.

ئۆمتیتی لەبەرانبەر زیاد نەکردنی مووچەکەیدا ھەڕەشەی جێھێشتنی یانەکەی دەکات و مان سیتیش بۆ ئەو گرێبەستە ھاتووەتە سەر ھێڵ.


2093 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@