زیدان پهیوهندی به مۆرینهۆ دهكات | 02/10/2018
سەرەڕای ئەوەی میدیاکانی بریتانیا بەردەوام دەنگۆی دوورخستنەوەی مۆرینھۆ لە پۆستەکەی و پڕ کردنەوەی شوێنەکەی بە زینەدین زیدان بڵاو دەکەنەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەکی جیاواز ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە زیزۆ بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی پشتگیری لە مۆرینھۆ کردوووە و پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشیان بەیەکەوە ئەنجام داوە.
پێگەی سەنی بریتانیا راپۆرتە ھەواڵێکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا ھێمای بۆ ئەوە کردووە کە زینەدین زیدان پەیوەندی بە مۆرینھۆ کردووە و دڵنیایی کردۆتەوە کە ئەو نابێتە راھێنەری مانچێستەر یونایتد.
زیزۆ ئەوەشی بە مۆرینھۆ گوتووە کە ھیچ بەرپرسێکی مان یونایتد بۆ ئەم بابەتە پەیوەندییان پێوە نەکردووە و ھیچ شتێک لە ئارادا نییە بۆ ئەوەی ئەرکی راھێنەرایەتی مان یونایتد وەربگرێت.
بە گوێرەی ھەمان سەرچاوە، مۆرینھۆ ئارام بۆتەوە و زۆر دڵخۆشی بووە بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی زینەدان زیدان.
میرەر ئاماژەی بە ئەوەش کردووە کە مۆرینھۆ تەنیا ھەفتەیەکی لەبەردەمە بۆ ئەوەی بتوانێـت لە چامپیۆنزلیگ و یاری داھاتووی لە پرێمەرلیگ سەرکەوتن تۆمار بکات بۆ ئەوەی لە پارێزگاری لە پۆستەکەی بکات.
2048 جار خوێندراوهتهوه
|