araste

 
 وەرزش

فەرمی: خولەکانی ئینگڵتەڕا کۆتاییان پێ هێندرا  |  26/03/2020

    دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخستنی سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان، ئەمڕۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەڕا بریاریدا بێجگە لە پرێمەرلیگ و خولەکانی پلە یەک و پلە دوو، سەرجەم خولەکانی دیکە ھەڵبوەشێندرێتەوە.

تۆری ھەواڵی سکای سپۆرتی بریتانی بڵاویکردووە دوای چەند کۆبونەوەیەک بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بریاردرا کە کۆتایی بە خولەکانی نێوخۆیی بھێندرێت، بێجگە لە پرێمەرلیگ و خولەکانی پلە یەک و پلە دوو نەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بریارە ناوەراستی مانگی داھاتوو بریار لە چارەنوسی ئەم وەرزی پرێمەرلیگ بدرێت، کە ماوەیەکە بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاوە.


1751 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@