لێدوانى زیدان لە کۆنفرانسى یارییەکەى سبەى بەرامبەر ئیباردا | 09/03/2018
زیدان پێیوایە ئەوەی تۆپی پێی خۆشبوێت کەریم بنزیمەی خۆش دەوێت و ستایشی ئاستی نیمار دا سیلڤاش دەکات.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئیبار لە ھەفتەی ٢٨ی خولی ئیسپانیا، کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، زەینەدین زیدانی راھێنەری ریاڵ مەدرید ئاماژە بەوە دەکات لە بەرگریکردن لەوەی کەریم بنزیمەی ھێرشبەری یانەکەی پێشکەشی دەکات بەردەوام دەبێت و دڵخۆشیشە بە یاریزانەکە.
زیدان دەڵێت "بنزیمە یاریزانێکی زۆر باشە و ئەوەی تۆپی پێی خۆشبوێت کەریمی خۆش دەوێت".
لەلایەکی ترەوە، زیدان رەتیدەکاتەوە قسە لەسەر نرخی نیمار دا سیلڤای ھێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان بکات، بەڵام ستایشی ئاستی ھێرشبەرەکە دەکات و دەڵێت "نیمار بۆ ھەموو یانەیەک گونجاوە و یاریزانێکی زۆر باشە".
1866 جار خوێندراوهتهوه
|