هەواڵێکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد | 01/04/2018
بەشێوەیەکی فەرمی، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانێکی نوێی سیستمی ئای ئۆ ئێسی کارپێکەری ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپادی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ھەواڵێکی کۆمپانیای ئەپڵ، بەکارھێنەران دەتوانن وەشانی ئای ئۆ ئێسەکانیان بەرزبکەنەوە بۆ ١١.٣ کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ لە خۆدەگرێت.
تایبەتمەندییەکان زۆربەیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاران و ھەندێ بۆ جیھانە، لەوانەش دەتوانرێت لە ئای مەسجەوە کڕین و فرۆشتن بکردرێت و لە بەشی باتریشدا بەکارھێنەر دەتوانێت بزانێت ماوەی خراپبوونی باتری مۆبایلەکەی چەنی ماوە لەگەڵ زیادبوونی چەند ئیمۆجییەکی نوێدا.
بەکارھێنەر دەتوانێت لەکاتی گەیشتنی وەشانەکە بە مۆبایلەکەی ئەپدەیتی بکاتەوەو بیگۆڕێت بە ١١.٣
1813 جار خوێندراوهتهوه
|