araste

 
 زانست و تەکنەلۆجیا

فەیسبووك ڕووبەڕووی گەورەترین کێشەی تەکنیکی بووەوە لە مێژووی خۆیدا  |  14/03/2019

فەیسبووک لەمێژووی خۆیدا تووشی گەورەترین کێشە بوویەوە، بەجۆرێک بەدرێژایی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو خزمەتگوزارییە سەرەکییەکەی بەگشتی بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی لە جیھاندا وەستا، ئەمەش بوویە ھۆی نیگەرانی بەکارھێنەرانی.

کۆتا جار کە فەیسبووک تووشی لەکارکەوتن بووەتەوە بەم شێوەیە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بووە، لەو کاتەی کە ژمارەی بەکارھێنەرانی لە ١٥٠ ملیۆن تێپەڕی نەکردووە، لە کاتێکدا ئێستا ژمارەی بەکارھێنەرانی دەگات بە ٢.٣ ملیار.

ئەم کێشەیەش کاریگەریی ھەبووە لەسەر ماسنجەر و ئینستاگرامیش بەجۆرێک ئەو دوو ئەپەش کێشە لە کارکردنیاندا دروستبووە.

ھەرچەندە فەیسبووک ھۆکاری گرفتەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەوەی ڕاگەیاندووە: ئاگادارین ھەندێک لە بەکارھێنەرانی ئەپەکانی فەیسبووک کێشەیان ھەیە، بەڵام دڵنیاییان دەکەینەوە کە کێشەکە پەیوەندی بە ھێرشی ئەلکترۆنییەوە نییە و لە زووترین کاتدا چارەسەری کێشەکە دەکەن.

ھاوکات کۆمپانیای فەیسبووک جەختیکردووەتەوە، ئەو کێشەیە بەھۆی ھێرشی "دۆس ئەتاک" نییە.

شەوی ڕابردوو ماڵپەڕ و ئەپی فەیسبووک بۆ ھەندێک بەکارھێنەر لەکارکەوت، ئەوانەشی کە فەیسبووکەکەیان لەکارکەوت ئەم ئاگادارکردنەوەیان بۆ ھاتووە و لە ئاگادارکردنەوەکەی فەیسبوکدا نوسراوە "لە ئێستادا فەیسبوک وەستاوە، بەھۆی کارکردن و چاکسازیی تێیدا، بەڵام لەماوەی چەند خولەکێکی تردا کارادەبێتەوە."

ھێرشەکانی DDoS چەند جۆرێکن، بەڵام بەناوبانگترینیان بریتیە لە فشار خستنەسەر سێرڤەری ماڵپەڕێک بە ناردنی لێشاوی داواکاری بۆ سێڕڤەرەکە، وە ناردنەوەی وەڵام بەبێ شومار لەلایەن سێرڤەرەوە بۆ کەسی داواکار، ئەمەش دەبێتە ھۆی سەرقاڵبوونی سێرڤەرەکە و لۆد کەوتنە سەر سێرڤەرەکە، بەو جۆرەش ئەو کەسانەی مەبەستیانە سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن و بەکاری بھێنن ناتوانن ماڵپەرەکە ببین یاخود بیکەنەوە بە ھۆی زۆری فشار لەسەری. لە ئەنجامدا ماڵپەڕەکە لەکار دەکەوێت


1499 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@