ئەپڵ بۆ یەکەمجار چەند خزمەتگوزارییەک بۆ عێراق زیاد دەکات | 27/04/2020
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی رایگەیاند: کۆمەڵێک بەرنامەی بەناوبانگی خۆی کە پێشتر بەردەستنەبوون، ئێستا لە٢٠ وڵاتی دیکەی جیھان کاراکراون، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتە تازانەی کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی لێ بەردەست کردووە.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدا دێت کە پێشووتر بەکارھێنەران لە عێراق سوودمەند نەبوون لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە و پێویستیان بە گۆڕینی شوێنی جوگرافییان و چەندین رێککاری دیکەی نایاسایی بوو بۆ بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ.
ئەو بەرنامانەی کە ئێستا لە عێراق بەردەستن: Apple Music, App Store, iCloud, Apple Arcade, Apple Podcasts.
ئەو وڵاتانەی ئێستا خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ دەیانگرێتەوە بریتین لە (ئەفغانستان و عێراق لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست)، (کامیرۆن، کۆنگۆ، لیبیا، مەغریب، زامبیا لە کیشوەری ئەفریقا)، (بۆسنیا ھەرزەگۆڤینا، کۆسۆڤۆ، سربیا لە کیشووەری ئەوروپا) و چەند وڵاتێکی دیکە.
ھەروەھا کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە بەشداربووە تازەکانی بەرنامەی (ئەپڵ میوزیک) دەتوانن شەش مانگ بە خۆڕایی گوێ لە گۆرانی و میوزیکەکانی بەرنامەکە بگرن کە زیاد لە ٦٠ ملیۆن گۆرانی و میوزیک لە خۆدەگرێت.
1444 جار خوێندراوهتهوه
|