araste

 
 رۆژهەڵات

حەسەن روحانی بەڵێن دەدات چۆک به‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابدات  |  28/06/2018

حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئێران، بەڵێندا کەوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بكات چۆک دابدات و کڕنووش ببات.

روحانی، لەوتارێکی تەله‌ڤزیۆنیدا گوتی: "لەهەموو حاڵه‌تێکدا ئێمە خۆمان رادەستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناکەین و شكۆى نیشتمانی خۆمان دەپارێزین، و بەو خەباتەمان وا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەین چۆك دابدات و کڕنووش ببات، پێویستە بۆ جیهان بسەلمێنین ئێمە ئەم کێشە و سزایانە تێدەپەڕێنین بێئەوەی دەستبەرداری شكۆ و ئازادی و سەربەخۆیی و دیموکراتی و سیستەمی کۆماری و ئاین و کەلتوورمان بین".


1508 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@