ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی کارە تووندوتیژییەکانی کرد کە لە پارێزگای بەسڕەى باشووری عێراق روویاندا، کاتێک خۆپیشاندەران ئاگریان بەردا لە کۆنسوڵخانەی ئێران لەو پارێزگایە.
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەیاننامەیهکدا رایگەیاند، "بەپێی دەستووری عێراق، مافی دەربڕینی نارەزایی ئاشتییانە و ئەرکی پاراستنی ماڵ و موڵکی گشتی و تایبەت هاوشان بەیەکەوە هاتوون" ئاماژەشی بەوە کرد، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی توندوتیژی دەکات لەدژی دیپلۆماتکاران، لەنێوانیاندا ئەوەی کە له بهسڕه روویدا".
ناوێرت، ئەوەشی زیاد کرد، "هانی هەموو لایەنەکان دەدەین، لەنێوانیاندا هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران بۆ پشتگيريكردن لە مافی دهربڕينى ناڕەزایی ئاشتييانه و پاراستنی دیپلۆماتکاران و دامودەزگا دیپلۆماسییەکان".