araste

 
 سۆشیال میدیا

ئێران تۆڵە لە هەولێر دەکاتەوە یان باکۆ ؟  |  29/01/2023

ئێران تۆڵە لە هەولێر دەکاتەوە یان باکۆ ؟
هونەر تۆفیق
ئەمریکی و ئیسرائیلیەکان لەبەر دوو هۆکار خۆیان لە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێراندا دوور دەخەنەوە . یەکەمیان بۆ ئەوەی جەنگەکە نەکەوێتە کەنداوی سەرچاوەی سەرەکی نەوتی جیهان و بازاڕی جیهانی پێوە نەشلەقێت . دووەمیان دەبێت ئاسمان و خاکی دوو وڵات ببڕن تاوەکو بتوانرێت لە تەلئەبیبەوە فڕۆکە جەنگیەکان بگەن بەئێران . نە دوو وڵاتەکانی سوریا- تورکیا ، ئوردن - عێراق ، ئوردن - سعودیەش بە تێوەگلان لەو جەنگە ڕازی دەبن . بۆیە وەک چۆن ئێران لە دەستی دووەمەوە جەنگەکانی لە سوریا و یەمەن و لوبنان و عێراقەوە دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات . ئەوانیش بەهەمان شێواز جەنگی دەستی دوو لەگەڵ ئێراندا دەکەن .
دوا هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران و بۆردمانکردنی فابریکە سەربازیەکانی تەبرێز و کەرەج و ئەسفەهان ، بە درۆن ئەنجامدراوە . ئەو درۆنانەی توانای هەڵگرتنی ئەو قورساییە زۆرەی لە بۆمب هەبێت لە توانایدا نیە لە ئیسرائیلەوە بفڕێت بۆ ئێران . ئێرانیەکان دوو بنکە بە شوێنی هەڵفڕینەکان دەزانن ئەوانیش یان لە هەرێمی کوردستانەوەیە یان لە ئازەربیجانەوە . لەنێوان باکۆ و هەولێردا ، پێدەچێت ئێران باکۆ بەتاوانبار بزانێت . چونکە گرژیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەم کاتانەدا لەوپەڕی توندیدایە . بۆ بەیەکگەشتنەوەی ڕوس و ئێرانیش لە قەفقازەوە تەنیا جیوگرافیای ئازەربیجانی نزیکە دۆستی ئیسرائیلی و ئەمریکاییەکان تەگەرەیە . تێوەگلانی ئەو وڵاتە لەم کاتەدا کە کاریگەری جەنگی ئۆکرانیا بەسەر وڵاتانی ناوچەکەوە پەرەدەستێنێت ، باکۆ بە مەترسی دەزانن لەبەردەم هاوپەیمانیەکەی نێوانیاندا . هێرشەکەی دوێنێ شەویش ئەو مەترسیە توندتر دەکاتەوە .


741 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@