بە بەڵگەوە ... بەرھەم ساڵح لە رێگەی کۆمپانیا نەوتیەکانی توانیبووی دەست بەسەر نەوتی ئیدارەی سلێمانی بگرێت | 29/05/2019
بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستی کەرکوک دەیلیلی نویز کەوتووە بەرھەم ساڵح لە دوو ساڵی سەرۆکایەتی وەزیرانی لە حکومەتی ھەرێم توانویەتی لە رێگای کۆمپانیاکانی نزیک لە خۆی نەوتی گەرمیان و ئیدارەی سلێمانی بۆ خۆی کۆنترۆل بکات بە ھاوکاری ئاشتی ھەورامی
بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستی کەرکوک دەیلی کەوتووە بەرھەم ساڵح لە دوو ساڵی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بووە توانویەتی لە رێگای کۆمپانیاکانی نزیک لە خۆی نەوتی ئیدارەی سلێمانی و گەرمیان کۆنترۆڵ بکات کە مانگانە بری ٣٠ ملیون دولاری لە ھەناردەکردنی نەوت و غازی ئیدارەی سلێمانی بە دەست بھێنێت لە رێگەی کۆمپانیاکانی
بەرھەم ساڵح لە رێگەی کۆمپانیایەکی تایبەت بە خۆی بۆ ماوەی ئەو دوو ساڵە ئەرکی گواستنەوەی ھەموو سامانە سروشتیەکانی ئیدارەی سلێمانی بەکارھێناوە کە گواستنەوەیان بووە بە تەنکەر بۆ دەرەوەی وڵات ,
دژایەتی کردنی یەکێتی و بەتایبەتی ماڵی تاڵەبانی دەگەرێتەوە بۆ ئەو سەردەمە کە بەرھەم ساڵح توانی بوونی بەشێکی زۆری دارای نەوت لە ئیدارەی سلێمانی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەکاربھێنت و یەکێتی و ئیدارەی گشتی لە سودی ئەو نەوتە دوور بخاتەوە کە ئەو دوو سالە بە ساڵی ئابوری بۆ بەرھەم ساڵح دادەنرێت کە توانی ئابوریەکی باش بۆ خۆی بونیات بنێت .
1606 جار خوێندراوهتهوه
|