araste

 
 بەڵگەنامەکان

بە بەڵگەوە ... گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە لایەن فەرمانگەی دەستەی دەست پاکی عێراقەوە تۆمەتبار دەکرێت بەھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران بە شێوەیەکی قاجاخ  |  13/10/2020



کۆمپانیای قەیوان گروپ کەسەر بە ئێدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە نەوتی کەرکوک بە شێوەی قاجاخ دەگوازێتەوە بۆ ولاتی ئێران

بەپێیی ئەو بەلگانەی کە لە فەرمانگەی دەستپاکی بەغدا و دەزگا ئەمنیەکانی حوکمەتی عێراق بلاویان کردۆتەوە کۆمپانیای قەیوان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە کاری قاجاخی و نایاسایی دەکات و بەشێک لەنەووتی رەشی کەرکوک ( نەفتە ) لەرێگەی ئەو کۆمپانیایەوە بە شێوەیەکی نایاسایی و قاجاخ دەگوازێتەوە بۆ ولاتی ئێران ، لە بەڵگەکان خراوەتە روو کە ئەم گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەھاوکاری جەند کەسایەتیەک ئەم کارە لە پارێزگای کەرکوک ئەنجام ئەدەن.
ھەر لەو نوسراوانەدا روونکراوەتەوە کە کۆمپانیای قەیوان ئێستا کار دەکات بۆ بەرژەوەندی بنەمالەیەکی دیاری کراو وە لەلایەن ئەو بنەمالەیەوە خاوەنداری دەکرێت کە لەجەند برایەک پێکدێن.


1097 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

12
Copyrights . All rights Reserved@