araste

 
 بەڵگەنامەکان

بە بەڵگەوە ...یەکێتی رێکەوتنێکی تری لەگەڵ راکان جبوری جێ بەجێ دەکات   |  07/06/2019



لە دوای بێ ئومێد بونی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک   یەکێتی لە رێکەوتنێکی ژێر بەژێر لەگەڵ راکان جبوری رەزامەندی خۆی نیشان دابوو بە وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری کەرکوک بەو مەرجەی  دەسەڵاتی ئیداری ھەبێت  

بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی  دەستی کەرکوک دەیلی نیوز کەوتووە  یەکێتی   پرۆفایلی یەکێک لە ئەندامانی حزبەکەی کە رەوانەی  نوسینگەی راکان جبوری کردووە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لەسەر  ئەو  کاندیدەی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری کەرکوک 

ھەر بە پێی ئەو نوسراوە    کە ئاراستەی  راکان جبوری کراوە  یەکێتی داوای پۆستی جێگری پارێزگاری کردووە  کە پێشوتر لە رێکەوتنێک لەگەڵ راکان جبوری ئەنجامی داوە  

ئەویە جێگای ئاماژە پێکردنە وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری کەرکوک  لەم کاتەدا بە خواستی یەکێتی  تەنیا  بۆ  کارە ئیداریەکان و نەوتیەکانە لە شاری کەرکوک تابتواێنت   کۆمپانیاکانی حزبەکەی  بگەرێنێتەوە   بۆ سەر پرۆژەکانیان لەناو شاری کەرکوک ,


یەکێتی ئەیەوێت لە رێگەی وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگارەوە  ئەو داواکاریانەی پارتی جێ بەجێ نەکات بەرپرسانی یەکێتی لە شاری کەرکوک  گەیشتونەتە ئەو بروایەی  کە  ناتوانن پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرنەوە   وەک لە رابردوو راکان جبوری رایگەیاندبوو لەگەڵ یەکێتی ھەماھەنگیەکی باشمان ھەیە  لە شاری کەرکوک 


1539 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

12
Copyrights . All rights Reserved@