بەبەڵگەوە ، یەکێتی لە ٢٠١٩ وە لەسەر مانەوەی ڕاکان جبوری رێکەوتنی ئەنجام داوە | 13/04/2021
بەپێی ئەو بەڵگەنامەی دەستی کەرکوک دەیلی نویز کەوتووە یەکێتی لە ساڵی ٢٠١٩ وە لەسەر مانەوەی راکان جبوری لە پۆستەکەی وەک و پارێزگاری کەرکوک رێکەوتنی ئەنجام داوە لەگەڵ بەرەی عەرەبی و بەرەی تورکمانی
یەکێتی بە نوێنەرایەتی لیستی برایەتی کە ھەموو لایەنە کوردیەکان تێدا بەژداربوو لەگەڵ بەرەی تورکمانی و عەرەبی رێکەوتنی ئەنجام داوە لەسەر پۆستەکانی شاری کەرکوک لەو کۆبونەوەیە کە کاکە رەش سدیق وەک و نوێنەری لیستی برایەتی کوردی بەژداری کردووە لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک و جێگرەکانی و جەندین بەرێوەبەری تر رێکەوت کراوە
ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە کە پارتی دیموکراتی کوردستان کە خاوەنی زۆرتین کورسی لیستی برایەتیە بێ ئاگابوونە لەو کۆبونەوەیە ئەو رێکەوتنە بە رێکەوتنی یەکێتی و بەرەی عەرەبی و تورکمانی دەزانن نەک لیستی برایەتی
یەکێتی کە لە ئیستادا لە شاری کەرکوک ماونەتەوە و تا ئیستا راکان جبوری جەندین بریاری دژی کورد زیاتر لە ١٠٠ بەرپرسی کوردی لە پۆستەکانی دوور خستۆتەوە بێ ئەوەی ھیج بەرپرسێکی یەکێتی بێدەن دەنگ
1500 جار خوێندراوهتهوه
|