دامەزراندن لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکرد | 27/04/2019
دامەزراندن لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکردو بۆ ئەم مەبەستەش مەرج و رێنمایی نوێی بۆ دامەزراندنی ھاووڵاتیان لە دازراوەکانی دەوڵەت، راگەیاند.
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندوە، بەمەبەستی پاراستنی شەفافیەت، فۆڕمێکی نوێ بۆ دامەزراندن بڵاودەکاتەوە و ٢٠ رۆژی لەدوای پڕکردنەوەو داخستنی فۆڕمەکە، ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکرێتەوە کە خاڵی پێویستی ئەلیکترۆنیان بەدەستھێناوە.
بەپێی مەرجەکانی وەزارەتی دارایی عیراق، پێویستە ئەو کەسەی دادەمەزرێت لە دایک و باوکێکی عیراقی لەدایک بووبێت، پێشتریش لە ھیچ دامەزراوەیەکی دەوڵەت دانەمەزرابێت و خاوەنی فۆڕمی دامەزراندن لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٤ و سەروتر بێت و تەمەنیشی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت. ھەروەھا پێشینەی تاوان و دادگاکانی نەبێت.
وەزارەتی دارایی عیراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ھاووڵاتیان فۆڕمەکەیان پێ بێت دوای ئەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕدەکەنەوەو لە رۆژی چاوپێکەتن پێیان ب
1454 جار خوێندراوهتهوه
|