وەزیری دارایی لەسەر پاشەکەوتکردنی موچەی سێ مانگ هاتە دەنگ | 18/11/2019
وەزیری دارایی ھەرێم رەتیدەکاتەوە موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران پاشەکەوت بکرێت و دەڵێت موچە لەکاتی خۆیدا دەدرێت.
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەو ھەواڵەی بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە پاشەکەوتکردنی موچەی مانگەکانی ١٠ و ١ و ١٢ دورە لە راستیەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە لەسەرەتای دەستبەکاربونی وەک وەزیر موچە دوانەکەتووە و لەکاتی خۆیدا دابەشکراوە.
وەزیری دارایی داواش دەکات، ھاوڵاتیان ھۆشیاربن و باوەڕ بەھەندێک ھەواڵ نەکەن، بەڵکو ھەموو بڕیار و رێنماییەکان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی بەشەفافی بڵاودەکرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانتارێک رایگەیاند، کە وەزارەتی دارایی پێشنیاری کردوە موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت بکرێت.
1382 جار خوێندراوهتهوه
|