araste

 
 ئابوری

تمەنی ئێرانی ١٠%ی بەھاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا  |  10/05/2019



تمەنی ئێرانی لەبازاڕەکانی جیھاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتەوەتە ١٥٦ ھەزارو ٥٠٠ ریاڵی ئێرانی لەبۆرسەی جیھاندا.

بەپێی ئاژانسەکانی تایبەت بەئابووری و نرخی دراوە جیھانیەکان، لەدوێنێوە پێنجشەممە، جارێکی دیکە نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوەو یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتەوەتە ١٥٦ ھەزارو ٥٠٠ ریاڵی ئێرانی لەبۆرسەی جیھاندا.

بەبەراوورد بە ھەفتەی رابردوو تەمەنی ئێرانی ١٠% بەھاکەی بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی لەدەستداوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ، کە لەماوەی ٤٨ سەعاتی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سزای زیاتری بەسەر ئێراندا سەپاندو ھەموو قەدەغەکرنێکی بازرگانی ئاسن و ئەلەمنیۆم و مس-ی لەگەڵ ئێراندا قەدەغەکرد.


1834 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@