araste

 
 ئابوری

وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێم  |  16/06/2019

وەزیری دارایی عێراق، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لە ناردنی مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە  ئاماژە بەوەشدەکات کار بۆ ئەوە دەکەن لە بودجەی ساڵی داھاتوودا پشکی ھەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت.

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە "پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا، لە ئاستێکی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش ھەیە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە کوردستانییەکان، کە ھەوڵەکانیش بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن".

وتیشی، "بودجەی ئەمساڵ وەک خۆی دەمێنێتەوە و گوتیشی: "کار لەسەر ئەوە دەکەین لە ساڵی داھاتوودا بە ھەمان شێوە لە بودجەی عێراقدا شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بنێردرێن و چەند کۆبوونەوەیەکیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون".

وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو "ئومێدمان ھەیە ئاستی پەیوەندییەکان باشتر بێــت، بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی ھاوبەشیش، دەتوانرێـت چارەسەری سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بکرێت، کە لە دوای پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمەوە، دیالۆگەکان دەست پێدەکەنەوە


1483 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@