بەپەلە: بڕینی چەند دەرماڵەیەك لەمووچەی فەرمانبەران بڕیاری لەسەردرا | 30/03/2020
بەگوێرەی ئەو پەیرەوەی بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراوە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم ئەو دەرماڵانەی کە پاڵپشتی یاساییان نیە و دەدرێتە فەرمانبەران دەبڕدرێت، پەیرەوەکە لە ٣٩ ماددە پێکھاتووە، پێویستە ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی ٩٠ رۆژ بەسەر دەرچونی جێبەجێ دەکرێت، بەگوێرەی بەشی پێنجەم کە تایبەتە بە دەرماڵەکان، وەزارەتی دارایی پێویستە پێداچونەوە بەسەرجەم دەرماڵەکان بکات، ئەوانەی پشتیوانی یاساییان نەبێـت دەبردرێن. جێی باسە بەشێکی دەرماڵەی فەرمانبەران پشتیوانی یاساییان نیە، لەنێویاندا ١٥٠ ھەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایان.
1417 جار خوێندراوهتهوه
|