araste

 
 رای تۆ

مافیا گەرێتیە دەھێنرێت لە خاڵە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان  |  08/08/2020

ھونەر ئەحمەد: تەنها بەداھاتی خاڵە سنوریەکانی ھەرێم دەتوانرێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکرێت، بەڵام دیارە چاکسازیەکەتان ناگاتە ئەوێ

کەی ستۆپ بەو مافیا گەرێتیە دەھێنرێت لە خاڵە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان.
ھونەر ئەحمەد
دەیان کۆمپانیا دروست بونە بەناوی ئەھلیەوە ٪‏80ی داھاتەکەیان بۆ خۆیانە تەنھا %20 ھەندێکیان لە %10ی داھاتەکەیان بۆ حکومەتە.

ھەموو ئەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای حیزب و بەرپرسانن.

بەناوی ترانزێتەوە کەل و پەل دەھێنرێت تاوەکو یەک لەسەر پێنج گومرک بدەن، بەڵام بەبێ چاودێری بێ ئەوەی بنێردرێتە وولاتێکی دیکە ھەر لە کوردستان ساغ دەکرێتەوە.

بۆ نمونە لە 18-3-2019- مۆڵەتی داخل کردنی 2 ھەزار ئۆتۆمبیل دراوە بۆ سوریا لە خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل، بەڵام دواتر لە بازارەکانی ھەرێمی کوردستان فرۆشراوە.

لە 1-7-2019 بە رەزامەندی ووزیری دارایی بریاری ھێنانی 300,000 ھەزار تۆن ھێلکە دراوە گوایە رەوانەی سوریا دەکرێت، بەڵام رەوانە نەکرا و لە ناوخۆی ھەرێم فرۆشرا،ئەوە لەکاتێکدا بوو ھێنانی ھێلکە قەدەغە کرا لە.

ئەم حالەتانە بەردەوام دوبارە دەبنەوە.

رۆژابە بە زەبری ھێز 100 بارھەڵگر لە پشتەوەی باشماخەوە داخل دەکرێن، ئەمە بە بێ پشکنین و باجدان.

لە ئیبراھیم خەلیل راگەیاندنی گومرکی و مەنەفێست و سکانەر و تەعقیم و پشکنینی خۆراک و کاڵا چەندین شتی دیکە کە لە بنەرەتدا کاری حکومەتە وپێشتر حکومەت پێی ھەڵدەسا، بەڵام دراون بە کۆمپانیای ئەھلی.

لەخاڵی سنوری باشماخ و پەروێزخان وەرگرتنی پارەی قەپان دراوە بە کۆمپانیا بەڵام لە ئیبراھیم خەلیل بۆ حکومەتە.

گەندەڵی خالە سنوریەکان زۆر لەوە گەورەتر کە باسکرا.

بەبێ منەتی دەتوانرێت تەنھا بەداھاتی خاڵە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران دابین بکرێت بەڵام دیارە چاکسازیەکە ناگات بەوێ، ھەر دەبێت چاومان لەدەستی بەغدا بێت.


963 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@