لە پاتاڵیزمی خوێڕیلەوە بۆ قەحبەی سیاسی!
قەحبەی سیاسی بیماری ئەخلاقی ھەیە، خروویەکی تێدایە ناھێڵێت جێ بەخۆی بگرێت، ئاڵۆشەکەی ھەلھەلە لێ دەدات. لە دیبلۆماتیک دیکشنەریدا "قەحبەی سیاسی-political prostitutes" بە کەسێک دەوترێت لە یەک کاتدا دوو پێناسی دوو حیزبی جیاوازی لە گیرفاندا بێت! بە ھێزێک دەوترێت واز لە پرەنسیپەکانی خۆی بێنێت و بچێتە پاڵ حیزبی براوەوە. لە کۆمەڵناسی سیاسیدا بە جوڵانەوەیەک دەوترێت ھەموو مەبادیئێکی ئینسانی پێشێل بکات تەنھاوتەنھا لە پێناو دەرکەوتنی خۆیدا.
ئێستا حەماڵێک، کرێکارێک، مووچەخۆرێکی بێمووچە، سایەق تەکسییەک، گەنجێکی بێپارە، دەرچوویەکی زانکۆی بێئیش، خەڵکی فەقیر و ھەژاری ئەم وڵاتە، من و تۆ حەقی خۆمانە داوای مافی خۆمان بکەین، بنووسین، ھوتاف بدەین، بچینە سەرجادە. بەڵام خوێڕیلە و قەحبەی سیاسی و ئەخلاقنزم و چەورە و چەکل، ئەوانەی ھەزارەھا دۆنم زەوی و ئیمتیازیاتیان لەم حیزبانە وەرگرتووە، ئەم ئەلواتی سەرگرانە، ئەم ھەرچی و پەرچی و قەوتەچی سیاسیانە، ئەم بێئابڕۆ و بڤکێ و باروتانە، ئەمانەی بە ڕۆژ لە میدیای زەبەلاح و فەیسبووکی خۆیان پشتیوانتان و بە شەویش سەرگری سیاسی بێمۆراڵن.
ئەمانە ھەڕەشەی ڤیدیۆی ڕووت لە ئەندام پارلەمانەکانی خۆیان دەکەن! سەدان پەیجی فەیک، دەیان میدیای سێبەر، چەندان قەڵەمفرۆشی خویڕیلە، سێ چوار بێئیشی بازاڕی، نزم و کەچ و کلاغ و نەوی، سۆتەی سەکشی ماسکەشی دەویتیان کڕیووە تا کەی و لە کوێدا کێیان بوێت کە ناچێتە ژێر باریانەوە، ڕازی نییە لەگەڵیاندا ئیش بکات؛ لە شەو و ڕۆژێکدا بچنە ژیانی تایبەتییەوە، منداڵی ۱۲ ساڵی نووسەرێک بھێننە سەر شاشە، لەکەداری بکەن، بێ ئەوەی سڵ لە خواش بکەنەوە دەست بۆ ئابڕۆ و کەرامەتی خەڵک ببەن و کەسیش نەبێت فزە بکات!
ئەمانە مافیان نییە ئێوە ھان بدەن و پێتان بڵێن مادام ئێوە پاڵەوانی پۆبجین پاڵەوانی حەربی شەواریعیشن!! لەکاتێکدا خۆیان لەسەر پارەی باوکی من و تۆ خەریکی شەوی سوور و سەفەری سوور و ئافرەتبازی و منداڵبازی و شتبازی تریشن.. ئەم عەلۆ و جەلۆ و فەرخە و فەلیتانە، ئەم قورمساغی قەوادی و قەڵتەبانی کۆکنی کوسکەشانە، ھەموو شتێک دەکەن، ھەموو شتێک بەڵکە ئەمە خوایە لە خوانی ھەڵبژاردنی ئەمجارەدا؛ ئێوەی ھاوڵاتی لەتە ئێسقانێکیان بۆ فڕێ بدەن.
لە ئاوی شەو ڕوونترە؛ کە ئەم کلتورە لەسەر شکاندن خۆی بنیادناوە، دەبینی لە مێژوویشدا کەسایەتی سیاسی، سەرکردە، تەنانەت ھونەرمەند و نووسەری زۆر مەزن و جیھانیی تێدا ھەڵنەکەوتووە. بەشی ھەرە زۆری مرۆڤی ئەم کۆمەڵگایە لەناوەوە دڕندە و پەتنەکراوە، ھێزە شەڕانییەکەی لە ھێزە چاکەکارییەکەی زیاترە. لە ھەناوی ئەم ڕەشاوەدا؛ ئاساییە "قەحبەی سیاسی" سەر دەربێنێت و بۆ ماوەیەک لەلای ڕەشوڕووتی داماو بازاڕیشی گەرم بێت!
بەڵام خۆ ئەمانە ھێزی سیاسی نوێ نین، ئاوی پیسی حەمام، چلکاوی سەر تاتەشۆری دوای مردووی مزگەوتن... من نامەوێ جواب بدەمەوە و قسە بکەم، کە قسەم کرد لە ناڵ و لە بزمار، لە ئەسپ و لە ئەسپسوار، لە کاروان و قەتار و قەتارچیش دەدەم...
بەس خۆ ھێشتا ھیچم نەوتووە!
توانا ئەمین