araste

 
 رای تۆ

پێویستە ئەم مانگە دوایین مانگ بێت کە ٪٢١ی موچەی فەرمانبەران دەبردرێت  |  27/03/2021

پێویستە ئەم مانگە دوایین مانگ بێت کە ٪٢١ی موچەی فەرمانبەران دەبردرێت، بە پێچەوانەوە لە مانگی داھاتووەوە ھەڵوێستی ترمان دەبێت و لە نێو ھەڵوێستەکانیشدا دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەگەری سەرەکی دەبێت.
وە داواکارم لە پەرلەمانتارە بەرێزەکانی نەوەی نوێ و ھەرچی پەرلەمانتاری ئازای ناو پەرلەمانە کە ھەڵوێستی جدیان ھەبێت و ئەمە قبوڵ نەکەن، ناکرێت نرخی نەوت بەم بەرزییە و داھات بەم زۆرییە، کەچی موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت.
ئەوەی لە ئێستادا ھەیە ئەوەیە کە داھاتی مانگانە دوو ھێندەی موچەی فەرمانبەرانە بە بێ لێبڕینەوە، ئیتر چۆن تا ئێستا بابەتی لێبڕینی موچە ھێشتا بەردەوامە؟
ئەگەر شتێک ھەیە ئێمە و خەڵک نایزانین، ئەوا  پێویستە دەست بەجێ حکومەت رونکردنەوە بدات، بەپێچەوانەوە ھەڵوێستی ئێمە و خەڵکی کوردستان لە مانگی داھاتووەوە جۆرێکی تر دەبێت


863 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@