araste

 
 رای تۆ

قەیرانی ھاوسەرۆکی  |  10/07/2021

قەیرانی ھاوسەرۆکی
*د. سەردار عەزیز
ھاوسەرۆکی یانی ھیچ کام لە دوو ھاوسەرۆکەکە سەرۆک نین. پەکەکە کە ئەم مۆدێلەی داھێنا، چونکە سەرۆک ئاپۆیە و کەسی تر بۆی نیە ببێت بە سەرۆک. بۆیە ھاوسەرۆک کەسێکی خاوەن دەسەڵاتێکی سنوردارە. لە ھەمانکاتدا ناتوانرێت ھەردوو ھاوسەرۆک لە دەسەڵاتدا یەکسان بن، چونکە بەریەککەوتن ڕودەدات، دەبێت جیاکاری ھەبێت لە کارەکاندا و ھەرکەسە پانتایی و سنوری خۆی بزانێت، ئەمەش پێویستی بە دەزگا و یاسایە، کە کورد تیایدا کڵۆڵە.
ھەرگیز نابێت لە ناوەندێکدا دوو سەروەر ھەبێت، لە ھۆمەری یۆنانییەوە ئەمە باسکراوە، ئەگەر ھەبوو پێکدادان حەتمیە. ھاوسەرۆکیی یەکێتی بۆمبێێکە، ھەتا زیاتر درێژە بکێشێت حەشۆی زیاتری تیادا کۆدەبێتەوە، چارەسەریشی مەحاڵ دەبێت. بۆیە ھەمیشە دێوزەمەی یەکلاییکردنەوە بە ھێز سەرەتاتکێیەتی، بە تایبەتی خەڵکی تری زۆر بەرژەوەندییان ھەیە لەم پرسەدا. لە ھەمانکاتدا ئێمە پێکدادانی جیاوازەکان نابینین، بەڵکو بەریەککەوتنی ھاوشێوەکانە. بۆیە داھاتوو ھەروەک ئێستا دەبێت.


1260 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@