araste

 
 رای تۆ

مەلا بەختیار، زوو وتی نەتیجەی ئەم کۆنگرەیە ساڵێک بڕ ناکات  |  09/07/2021

مەلا بەختیار، زوو وتی نەتیجەی ئەم کۆنگرەیە ساڵێک بڕ ناکات! حەقە لێرەوە تێبگەین سیاسەت تەنیا ھێز و پارە نیە، بەڵک و ئەزمونیشە.

لە چاوپێکەوتنێکا پاڤڵ تاڵەبانی وتی “لاھور شێخ جەنگی خۆی خستۆتە بەر گولە بۆ من، بۆیە منیش ئامادەم خۆم بخەمە بەر گولە بۆ ئەو”، بەڵام ئەو زانیارییانەی کە ھەن باس لەوە دەکرێت کەمی مابو بۆ ئەوەی لولەی تفەنگ بەرامبەر یەک ڕابگرن!
لێرەوە حەقە لەوە تێبگەین سیاسەت و دۆستایەتی، تا پاراستنی بەرژەوەندییەکان دەخوات ئەگەر نزیکایەتی بە خوێنیش بێت! ئەم قسەیە تەنیا بۆ ئامۆزاکان لە نەو یەکێتی ڕاست نیەو لەسەر ئامۆزاکان لە ناو پارتیشدا(نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی) کەمتر ناوترێت لەسەری.

ئایا ئەمەی ڕودەدات  ناکۆکی حەقیقیەو یەکلاکەرەوەیەو تا ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی ھاوسەرۆکی دەڕوات؟ یان تاکتیکیەو  پێویستیەکی یەکێتیە بۆ ئەم تەوقیتە، بە تایبەت کە لە دوو مانگی داھاتوداھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ھاوسەرۆکی یەکێتی، سەرۆکی ھاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕانە بۆ ئەو ھەڵبژاردنە.
لەمەشیانەوە حەقە ھەمیشە  زیاتر لە پرسیارێکمان بۆ دروستبێت، بە تایبەت لەو ڕوداوانەی حزبی کوردی دروستی دەکەن.

بۆچی ھاوسەرۆکانی یەکێتی و کەسە نزیک و خاوەن پۆستەکانی ئەو حیزبە، ھیچ قسەیەک لەسەر ئەو بابەتە ناکەن و یەک دونیا پەج و شرۆڤەکار ھەر یەک بە قازانجی لایەک قسەو شرۆڤەی ئەو بابەتە دەکەن! 
لەمەشیانەوە تێگەیشتین کاتێکی باش بوو بۆ کەوتنی ماسکەکان و لەوە تێبگەین بەشێکی زۆر لە پەیج وسایت، تەنیا بە ھەوای خودا ناژین و دەبێت لە لەحزەی خۆیدا قسە بکەن.

کارزان عوسمان


1398 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@