جیاوازیەکەی قوباد و لاھور تەنیا لە کردارە | 01/04/2021
بەکورتی پێش پەسەند کردنی بوجەی عێراق و رێکەوتنی حکومەتی ھەرێم و بەغداد کە تیمی حکومەتی ھەرێم بە سەرکردایەتی قوباد تاڵەبانی بوو لە لایەن لاھور جەنگی و باڵەکەیەوە بەتوندی رەخنەیان لە تیمی حکومەت دەگرت کە وەفدێکی لاوازیان ناردووە بۆ بەغدا جەندین جاریش ھەرەشەی کشانەوەیان لە حکومەت دەکرد بەڵام قوباد تاڵەبانی بێ ئەوەی لە ھەوڵەکانی ساردببێتەوە بەردەوام بوو لە سەرۆکایەتی وەفەدەکەی ھەرێم تا توانی رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی بەغداد ئەنجام بدات بەڵام ھەر دوای رێکەوتنەکە لاھور جەنگی وەک ئەوەی لە رابردوو ھیج لێدوانێکی نەدابێت رۆڵی خۆی بەرز نرخاند لە رێکەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا ،
جیاوازیەکەی قوباد و لاھور ھەر ئەوەیە قوباد بەکردار سەلماندی بێ ئەوەی ھیج لێدوانێکی پێش وەختە بدات بەڵام لاھور پێش رێکەوتنەکە و دوای رێکەوتنەکەش لێدوانەکانی لەگەڵ کردارەکانی زۆر دوورن لەیەکەوە
عوسمان کەریم
852 جار خوێندراوهتهوه
|