araste

 
 هەمەڕەنگ

فۆکس نیوز: تەرمی بەغدادی خرایە دەریاوە  |  28/10/2019


 تۆڕی (فۆکس نیوز)ی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، تەرمی ئەبوبەکر بەغدادی کە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کوژرا، خراوەتە دەریاوە.

لە ھەواڵێکدا تۆڕی (فۆکس نیوز)ی ئەمەریکی ئاماژەی بەوەکردوە، کە دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە گوندی (بریشا)ی پارێزگای ئیدلەب، ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی داعش کوژرا، ئەمڕۆ تەرمەکەی خراوەتە دەریاوە، بەبێ ئەوەی ھیچ وردەکارییەکی دیکە لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە.

دوێنێ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند و تەنھا دوای چەند سەعاتێک لەو روداوەش، ھێزەکانی سوریای دیموکرات، کوژرانی یاریدەدەری یەکەمی بەغدادییان لە باکوری سوریا راگەیاند.


1394 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@