araste

 
 هەمەڕەنگ

پزیشکێک: چارەسەرەکەی سەرۆک ترەمپم لەسەر 350 نەخۆش تاقیکردەوە  |  25/03/2020

ھەفتەی رابردو  دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، چارەسەری مەلاریا کاریگەری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە و پێشنیاز دەکات وەک چارەسەر بەکاربھێنرێت، سەرەڕای مشتومرێکی زۆر لەو بارەیەوە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا پزیشکێکی ویلایەتی نیو یۆرک پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاڕاستەی ترەمپ کرد و رایگەیاند، "لەسەدا ١٠٠ سەرکەوتو بوە".

د.ڤلادمیر زێلێنکۆ لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "سڵاو سەرۆک ترەمپ، من دکتۆر ڤلادمیر زیلینکۆم، ھەڵگری بۆردی بڕواپێکراوم لە پزیشکی خێزانی لە ناوچەی ئۆرەنج لە نیو یۆرک، لێرە ژمارەی توشبوان بە لەسەدا ٦٠ دەخەمڵێنم".

ئەو چارەسەرەی ئێوە پەسەندتان کر دەدەم بە نەخۆشەکانم، لەسەدا ١٠٠ کاریگەری ھەبوە لەسەر ٣٥٠ نەخۆش
 

باس لەوەشدەکات، "من ئەو چارەسەرەی ئێوە پەسەندتان کرد، کە بریتی بو لە ھایدرۆکسی کۆڵۆرۆکوین لەگەڵ ڤیتامینەکانی زینک (Zinc) دەدەم بە نەخۆشەکانم، لەسەدا ١٠٠ کاریگەری ھەبوە لەسەر ٣٥٠ نەخۆش".

دەکرێت لەو بنکە تەندروستیانەی ژمارەی ڤێنتیلەیتەری کەم لێیە، ئەو چارەسەرە بدرێت بە ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان مامناوەند و ناجێگیرە
 


ئەو پزیشکە لە وتەکانیدا ئاماژە بەوەدەکات، دەکرێت لەو بنکە تەندروستیانەی ژمارەی ڤێنتیلەیتەری کەم لێیە، ئەو چارەسەرە بدرێت بە ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان مامناوەند و ناجێگیرە.
پێشنیاز دەکات ترەمپ بە فەرمی بەکارھێنانی لە جیاتی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد (لەکاتی بەردەست نەبونیدا) رابگەیەنێت
 

بەھۆی کاریگەری رێککردنەوەی کرداری ھەناسەدان و چالاککردنەوەی سییەکان بەھۆی ئەو چارەسەرەوە، زیلینکۆ پێشنیاز دەکات ترەمپ بە فەرمی بەکارھێنانی لە جیاتی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد (لەکاتی بەردەست نەبونیدا) رابگەیەنێت.

ئەو پزیشکە لەکۆتایی پەیامەکەدا سوپاسی ترەمپ دەکات و دەڵێت، "خوا خۆت و خانەوادەکەت پارێزراو بکات".



1336 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@