araste

 
 هەمەڕەنگ

کۆمسای بەجەند وێنەیەک ھەرای نایەوە   |  15/08/2020






کۆمسای کە ھەمیشە وا ناسراوە ھونەرمەندێکی لیبراڵەو ھەمیشە ھەڵسوکەوتەکانی و خۆگۆڕینی دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی، ئەمجارەش بە چەند وێنەیەکی ھێڵە سورەکان دەبەزێنێت.

کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە بەجلێکی کورتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی و بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. 
لەم وێنە نوێیانەدا کۆمسای دەیەوێت جەستەی پڕی پێشانی فانەکانی بدات و ئازادنە خۆی نمایش بکات.

 
کۆمسای سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ، لەشاشەی ئێن ئەڕتی پەخشدەکرا، پێش قۆناغی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە ھێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.


1671 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

زیاتر

Copyrights . All rights Reserved@